دۆناڵد ترەمپ: کۆرۆنا ڤایرۆسێکی چینـییە
  2020-03-18       1031       
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی یەك كاتژمێردا، سێ جار جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)ی بە ''ڤایرۆسی چینی'' وەسف كرد.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ لە زنجیرەیەك تویتدا نووسیوویەتی: ''بۆ ئەو كەسانەی كە ئێستا بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنە گرنگەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی هۆتێل، یانە و چێشتخانەكانەوە بێ‌ كارن، بەم زووانە پارەتان بۆ دەنێرین، هێرشی ڤایرۆسی چینی هەڵەی ئێوە نییە، لە هەر كاتێكدا، زیاتر بەهێزتر دەبین''.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی وتووە، ''ئەمڕۆ گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ تاتوێكردنی هەواڵی زۆر گرنگ لە ئیدارەی خۆراك و دەرمان سەبارەت بە ڤایرۆسی چینی سازدەكەم''.

راشیگەیاندووە، ''بەردەوام زۆر بەجددی مامەڵەم لەگەڵ ڤایرۆسی چینی كردووە، هەر لەسەرەتاوە كاری گرنگم لەوبارەوە ئەنجامداوە لەوانە بڕیارە پێشوەختەكەم سەبارەت بە داخستنی سنوور لەگەڵ چین، ئەوەیش دژبە بە خواستەكانی هەمووانە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×