2020-03-18   412     
ده‌روازه سنوورییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یۆنان و بولگاریا، له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) به‌ڕووی هاتن و چوونی خه‌ڵكدا داخرا.
ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادوڵ کەوتوون، هه‌ریه‌ك له ده‌روازه سنوورییه وشكانییه‌كانی پازاركوله و ئیپساڵا و رێگای ئاسنینی ئوزونكۆپرو له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا و ده‌روازه سنوورییه وشكانییه‌كانی ده‌ره‌كۆی، حه‌مزه‌به‌یلی و كاپیكوله له نێوان توركیا و بولگاریادا، به‌ڕووی هاتوچۆی خه‌ڵكدا داخراوه.
هاوكات گه‌شته ده‌ریاییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان، به‌شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه راگیراون هاووڵاتییه یۆنانی و بولگارییه‌كان كه خوازیارن له‌و ده‌روازه سنوورییانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ناویان هاتووه یان له رێگه‌ی ده‌ریاوه بچنه نێو توركیا، یان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی وڵاتی سێیه‌م كه ماوه‌ی ١٤ رۆژه له‌و وڵاتانه بوون، له‌دوای كاتژمێر ٠٠:٠٠ه‌وه رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه نێو خاكی توركیاوه.
شایەنی باسە هیچ سنوورداركردنێك به‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بار له‌سه‌ر سنووره‌كان نایه‌ت و جموجۆڵی بازرگانیی له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستیی و بازرگانییدا به‌رده‌وام ده‌بن.