تەندروستی عێراق: مانەوە لە ماڵەوە تاكە رێگەیە بۆ رزگاربوون لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
  2020-03-18       421       

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە یەكەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە، پەیامێكی ئاراستەی هاوڵاتیانی دەكات و جەخت دەكاتەوە، ''مانەوە لە ماڵەوە تاكە رێگەیە بۆ رزگاربوون لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا''.

ئاوێنه‌:  حەعفەر سادق عەللاوی، لە پەیامەكەیدا روو لە هاوڵاتیانی عیراق دەڵێت: ''بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەرەنجامی پرۆسەی تاوتوێكردنی پرسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایە لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنە راوێژكارییەكان و پسپۆۆڕانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە فەرمییەكان بۆ گەیشتن بە باشترین رێگە بۆ پارێزگاریكردن لە سەلامەتی ئێوە''.

ئاماژەی بەوەشدا، ''ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی و شانەی قەیرانەكانی وەزارەت بەو پەڕی راشكاوانە هەموو وردەكارییەك لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لێكەوتەكانی و ژمارەی تووشبوون و چاكبوونەوە بۆ رای گشتی و خەڵكی خۆمان رادەگەیەنین''.
 
وتیشی: ''مانەوە لە ماڵەوە و پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆ و بەدواداچوون بۆ رێنماییە تەندروستییەكانی دامەزراوە فەرمییەكان، تاكە رێگەیە كە ئێستا بۆ رزگاربوون لە كارەساتی بڵاوبوونەوەی پەتاكە پشتی پێ دەبەسترێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×