قوباد تاڵه‌بانی‌: پارەی پاشەكەوتكراوی موچەخۆران قەرزێكە لەگەردنی حكومەتی هەرێم
  2019-03-08       1129       

قوباد تاڵه‌بانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پارەی پاشەكەوتكراوی موچەخۆران قەرزێكە لەگەردنی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاویان لەوەیە لەبۆنەیەكی مژدەبەخشدا چۆنیه‌تی‌‌و میكانیزمی‌ گێڕانەوەی ڕابگەیەنن.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌پۆستێكدا له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، "پارەی پاشەكەوتكراوی موچەخۆرانی حكومەت قەرزێكە لەگەردنی حكومەتی هەرێم، وەك چۆن ئێستا هەڵگرتنی پاشەكەوت ڕادەگەیەنین، ئاوەهاش چاومان لەوەیە لەبۆنەیەكی هاوشێوەی ئاوەها مژدەبەخشدا چۆنیه‌تی‌‌و میكانیزمی‌ گێڕانەوەی ڕابگەیەنین."

راشیگه‌یاندووه‌، "ئێمە وەك چۆن ئەمڕۆ دڵی موچەخۆران‌و فەرمانبەران خۆش دەكەین، ئاوەهاش پابەندین بەهەوڵی چڕ بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان‌و لاوان. شەو ئەخەینە سەر رۆژ بۆ جوڵاندنی بازاڕو بەهێزكردنی كەرتی تایبەت‌و واڵاكردنی دەرگاكانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی خۆشی‌و شادی هەمو لایەك بێ جیاوازی بگرێتەوەو ئەركی ئێمە تەنها بەخەمخۆریی فەرمانبەرەكان كۆتایی نایەت، بەڵكو پەل دەهاوێت بۆ تاك بەتاكی كوردستان."

ئه‌م وتانه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریاری‌ هه‌ڵگرتنی‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×