2020-03-19   855     
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا رایگهیاند "حاڵەتەكانى توشبوون بە كۆرۆنا بۆ ١٩١ كەس بەرزبووەتەوە".
ئاوێنه: كۆجا، لەتویتێکدا رايگەياند ''نەخۆشێكى پياوى تەمەن ٦١ ساڵانمان لە دەستدا. داوا لە خواى گەورە دەكەين لێى خۆشبێت. ئەمڕۆ، ئەنجامى پشكنينەكان، ئەوە نيشان دەدات كە پابەندبوون بە رێوشوێنەكان كارێكى پێويستە. ٩٣ حاڵەتى نوێمان هەيە چارەسەريان دەستى پێكردوە. ژمارەى نەخۆشەكانمان گەيشتە ١٩١. پا پێكەوە رێگە لەم مەترسييە بگرين''.