2020-03-19   1161     
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، رایگەیاند "له وڵاته‌که‌ی له هه‌ر ١٠ خوله‌کێکدا که‌سێک به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئاوێنه: کیانوش جیهانپور له‌تویتێکیدا که له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکرده‌وه رایگه‌یاند ''له ئێران له هه‌ر ١٠ خوله‌کێکدا که‌سێک به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوه گیان له‌ده‌ستده‌دات و له کاتژمێرێکدا نزیکه‌ی ٥٠ که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌بن''.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، هاووڵاتییانی ئاگادارکرده‌وه که له پشووی نه‌ورۆزدا گه‌شت نه‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، بڵاویکرده‌وه که تا ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ی مارس)، زیاتر لە 18 هەزار‌و 361 كەس لەئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون‌و هەزار‌و 283 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.