ئا: لوقمان غه‌فور
وێڕای ئه‌وه‌ی چین تاڕاده‌یه‌ك خه‌ریكه كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات له
وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی گه‌وره له ئه‌وروپا تۆمار ده‌كرێت.
پزشك و كارمه‌ندانی وهان-ی كه‌رتی هێبی- چین به نائارامییه‌وه ده‌ڕواننه دوباره‌بونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كارمه‌ندانی پزیشكی ئه‌وروپا كه ئه‌وان پێشتر كردویانه.
له راپۆرتێكی بۆلمبێرگ-دا كه رۆژی 18ی ئازار بڵاوبۆوه باس له‌وه ده‌كات
كه خۆنه‌پارێزی كارمه‌ندانی پزیشكی بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان و
مردن له‌نێو تیمی پزیشكاندا له شاری وهان، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌متێگه‌یشتنی كارمه‌ندان
له ڤایرۆسه‌كه‌و نه‌بونی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ پارێزگاریكردن له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه به‌هه‌زاران كارمه‌ندی ته‌ندروستی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون له‌كاتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كاندا، له‌نێو توشبوانیشدا
46 یان مردن.
ۆو دۆنگ مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناویی له زانكۆی په‌كین یونیه‌ن،
كه بۆ بۆلمبێرگ دواوه پێیوایه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وان كردویانه پزیشكه ئه‌وروپییه‌كان
دوباره‌یان كرده‌وه به‌ڵام پزیشكه ئه‌مریكییه‌كان وانه‌یان لێوه‌رگرت. ده‌ڵێت:"رۆژانه
گوێمان لێیه هاوڕێ پزیشكه‌كانمان توشده‌بن به كۆرۆنا ڤایرۆس له‌كاتی كاری چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشییه‌كه، به‌هه‌مان شێوه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئێمه".
كۆی به‌ركه‌وتنی
كارمه‌ندانی بواری پزیشكی، قه‌یرانێكی قوڵه كه وڵاتانی خۆرئاوا روبه‌روی بونه‌ته‌وه
كه ئێستا ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌وروپای كردوه. له ئیتالیاوه تا
ئه‌مریكا، هه‌مو به‌ده‌ست كه‌می كه‌لوپه‌لی پزیشكییه‌وه ئه‌ناڵێنن، هه‌ر وه‌ك چین
ناڵاندی به‌ده‌ستییه‌وه. هه‌ر له‌كه‌مامەوه تا ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی ئه‌یپۆشی كه
نابێت جلوبه‌رگێكی ئاسایی بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و چاویلكه تایبه‌تییه‌ی كه به‌كاردێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له رێگەكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه چاوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه چاینه مۆرنین پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه به هه‌مان
كێشه ده‌كات له ئه‌وروپا. (دو بین) به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی وردی چاودێری له نه‌خۆشخانه‌ی
په‌كین یونیه‌ن-ی پزیشكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه
پزیشكانی چاو لوت و قورگ زۆرترین كه‌سن كه توشبون به ڤایرۆسه‌كه و لێشیان مرد
له شاری وهان. له نێو كۆنگره‌كه‌وه كه رۆژنامه‌كه گواستویه‌تییه‌وه، ده‌شڵێت"به
لێكدانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م پسپۆرێتیانه شاره‌زاییان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسۆلۆژی-دا
نییه".
له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، رۆژی 18ی ئازار له چین 21
حاڵه‌ت تۆمار كراوه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا به ژماره‌ی بێوێنه حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت.
كۆی گشتی توشبو له‌و رۆژه‌دا 220 هه‌زار و 105 كه‌س بوه و 8هه‌زار و 929 كه‌س مردون.
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن
به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسی "سارس"ی ئاساییه‌وه
سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی
نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا
به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین.
سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه.