تەندروستی عێراق 15 حاڵەتی نوێی توشبون و حاڵەتێكی دیكەی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-03-19       495       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمشەو پێنجشەممە، تۆماركردنی 15 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو هەروەها گیانلەدەستدانی كەسێكی بە ڤایرۆسەكە راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئەمشەو پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 61 پكشنینی كۆرۆنا ئەجامدراون و لەئەنجامدا دەركەوتوە كە 15 كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەو 15 حاڵەتە نوێیە، چواریان لە بەغدا، پێنجیان لە نەجەف، سیانیان لە بابل تۆماركراون و هەروەها لە زیقارو بەسرەو كەربەلاش یەكی یەك حاڵەت تۆماركراوە.

ئاشكراشیكردوە كە ئەمڕۆ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە زیقار هەبوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە تاوەكو ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون لەعیراق گەیشتۆتە 192 كەس و هەروەها كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانلەدەستداوە گەیشتۆتە 13 كەس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×