دوای دەركەوتنی بۆ ماوەی نزیكەی سێ مانگ،
ژمارەی مردن بە كۆرۆنا تا ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە، 10 هەزار كەسی لەسەر ئاستی
جیهان تێپەڕاند.
ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، تا
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، كۆی گشتی ئەوانەی بە كۆرۆنا لەجیهاندا گیانیان
لەدەستداوە گەیشتۆتە 10 هەزارو 24 كەس.
هەروەها تا ئێوارەی دوێنێ، ئیتاڵیا لەڕوی
ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكەوە پێش چین كەوتوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە ئیتاڵیا
ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 405 كەس
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی ئەوانەی لە چین بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە سێ
هەزارو 249 كەسە.
هەروەها لە ئەوروپا ژمارەی توشبون بە
ڤایرۆسەكە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.