چین: لەسەدا 87.9ی توشبوان كۆرۆنا لەوڵات چاكبونەتەوە
  2020-03-20       497       

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین رایگەیاند: لەسەدا 87.9ی كۆی گشتی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون لەسەرتاسەری وڵاتەكە چاكبونەتەوە، بۆ رۆژی دوەمیش هیچ حاڵەتێكی نوێی توشبون لەو وڵاتە تۆمارنەكراوە.

ئاوێنە: لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی كەرتی هوبی چارەسەر وەردەگرن كەمبۆتەوە بۆ تەننها 282 توشبو.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەك لەنێوخۆی چین تۆمارنەكراوە جگە لە 39 توشبو كە هەمویان لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوەو هەروەها سێ حاڵەتی نوێی گیانیانلەدەستدان تۆماركراون و 730 توشبوش چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×