2020-03-20   1376     
رێبەر ئەحمەد
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان هه‌بێت‌و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه پێداچونه‌وه به‌ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرد‌و رایگەیاند، نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان نییه.
رێبەر ئەحمەد وتیشی، له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازییدا پێداچونه‌وه به‌ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم، وەزیری ناوخۆ وتی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ هه‌بووه.