35 سه‌ربازی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا توشی‌ كۆرۆنا بون
  2020-03-20       610       

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ تا ئه‌مڕۆ 35 سه‌ربازی‌ سوپا له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا توشی‌ كۆرۆنا بون.

ئاوێنه‌: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌، تا ئه‌مڕۆ 35 سه‌ربازو كادیری سه‌ربازی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا توشی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازو كادره‌ سه‌ربازییانه‌ پشكنینی پێویستیان بۆ ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، راشیگه‌یاندووه‌، نزیكه‌ی 2600 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا كه‌ره‌نتینه‌ كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×