2020-03-21   478     
له به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا، له‌مشه‌وه‌وه سه‌رجه‌م رێستۆرانت، باڕ، كافێ، سینه‌ما و هۆڵه‌كانی شانۆ داده‌خرێن.
ئاوێنە: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن ئه‌نجامیدا، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رێكاره‌كان توند ده‌كه‌نه‌وه، راشیگه‌یاند: “به كافێ، باڕ و رێستۆرانته‌كان ده‌ڵێین كه به زووترین كات ئه‌مشه‌و شوێنه‌كانیان داده‌خه‌ن و سبه‌ینێ نایكه‌نه‌وه”.
بۆریس جۆنسن باسی له‌وه‌شكرد بڕیاره‌كه یانه‌كانی شه‌وان، سینه‌ماكان، هۆڵه‌كانی شانۆ و هۆڵه‌كانی وه‌رزش ده‌گرێته‌وه.
جۆنسن داوای له دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی كرد له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و رۆڵیان له پارێزگارییكردن له ته‌ندروستییدا هه‌بێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵده‌بن.