یانەی فەناربەخچەی تورکی: هەندێک لە یاریزانانمان نیشانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا-یان هەیە
  2020-03-21       391       

یانەی فەناربەخچەی تورکی رایگەیاند، ژمارەیەک یاریزانی باسکەی ئەو یانەیە نیشانەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا-یان هەیە و ئەگەری توشبوونیان هەیە. 

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا یانەی فەناربەخچەی تورکی ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەیەک یاریزانی باسکەی ئەو یانەیە نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ تۆمارکراوە و دواتر یەکەی پزیشکی یانەکە رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو یاریزانانەی کە نیشانەکانیان لێ بینراوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی دوای دەرچوونی، سەرجەم ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×