کارمەندێکی کۆشکی سپی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە
  2020-03-21       626       
سکرتێری رۆژنامەوانی مایک پێنس، جێگیری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کارمەندێکی نوسینگەی مایک پێنس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، ئەوەش بە یەکەمین حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە کۆشکی سپی دادەنرێت.

ئاوێنه‌: کایتی میڵەر، سکرتێری رۆژنامەوانی مایک پێنس، جێگیری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "شەوی هەینی پێمان راگەیەندرا کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای یەکێک لە کارمەندەکانی وسینگەی مایک پێنس پۆزەتیڤ بوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کام لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و مایک پێنسی جێگیری پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ئەو کارمەندەدا نەبوە.

19ی ئەم مانگە دو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەردو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و کەرەنتنەکردنی خۆیان راگەیاند. 

هەفتەی رابردوش دۆناڵد ترەمپ بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی بە سەرۆکی برازیلەوە کە توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنابو، پشکنینی ڤایرۆسەکەی ئەنجامدا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچو.

لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تا ئێستا 19 هەزار و 624 حاڵەی توشبون و 226 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراوە، ڤایرۆسەکە بەسەرچەم ویلایەتەکانیدا بڵاوبوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×