لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئیتاڵیا 793 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-21       638       

بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكان لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئیتاڵیا، 793 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو هەروەها لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسەكە 300 هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكان كە لەلایەن دامەزراوەی تەندروستی ئیتاڵیاوە بڵاوكراوەتەوە بە گیانلەدەستدانی 793 كەس لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەوانەی لەو وڵاتە بە كۆرۆنا مردون گەیشتۆتە چوار هەزارو 825 كەس.

ژمارەی مردوانی 24 سەعاتی رابردو لە ئیتاڵیا لەسەر ئاستی وڵاتەكەو لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش ژمارەیەكی پێوانەییەو لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە تاوەكو ئێستا بۆ یەكەمجارە لە رۆژێكدا ئەو ژمارەیەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتێكدا تۆماربكرێت.

هەروەها لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 500 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوان لە ئیتاڵیا گەیشتۆتە 53 هەزارو 500 توشبو.

بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكانی وڵاتان ژمارەی توشبوان لەسەرتاسەری جیهاندا ئەمڕۆ شەممە، 300 هەزاری تێپەڕاندوەو كۆی گشتی توشبوان گەیشتۆتە 303 هەزارو 55 كەس و هەروەها ژمارەی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە لەسەرتاسەری جیهان نزیكبۆتەوە لە 13 هەزار كەس كە كۆی گشتی مردن بە ڤایرۆسەكە 12 هەزارو 955 كەسە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×