ئیسپانیا.. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤٠٠ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
  2020-03-22       419       

تەندروستی ئیسپانیا بڵاوی كردەوە كە ٤٠٠ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان  لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی رۆیتەرز راپۆرتێكی لە تەندروستی ئیسپانیاوە بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە كە لە شەو رۆژی رابردوودا ١٣٢٦ تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە، ژمارەی مردوانیش بە گشتی تا ئێستا ١٧٢٠ حاڵەت تۆماركراوە.

بەو جۆرە ژمارەی تووشبوان تا ئێستا لئیسپانیا گەیشتۆتە ٢٨٥٧٢ كەس، لەو ژمارەیە ٢٥٧٥ چاك بوونەتەوە.

مەدرید زۆرترین تووشبوونی لە ئیسپانیا تێدا تۆماركراوە و سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكەیە كە ٩٧٠٢ حاڵەتی تێدا تۆماركراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×