2020-03-22   2439     
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
ئاوێنه: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م پارێزگا‌و داموده‌زگاكان.
وه‌زاره‌تی دارایی داواشی له‌پارێزگارو سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان كردوه، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌وبكه‌ن و رێگربن له‌هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌دا، به‌جۆرێك سه‌رپێچی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش خشته‌یه‌ك دیاری بكه‌ن و به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه له‌چه‌ند رۆژێكی جیاوازدا موچه‌كان دابه‌شبكه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، پێویسته له‌رێگه‌ی هۆكاره‌كانی پاككردنه‌وه‌وه، شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌موچه پاكبكرێته‌وه.
پێشتریش، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی بڕیاریدابو، هه‌ریه‌ك له‌بانكه‌كانی رافده‌ین و ره‌شید، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیستی مانگانه له‌شۆفێرانی تاكسی بۆ ماوه‌ی دو مانگ دوابخه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری رۆژانه‌یان به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه راگیراوه.