2020-03-22   400     
ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا ٦٥١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
ئاوێنه: تاکو دێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیتاڵیا گیان لەدەستدەدەن بەرزدەبنەوە و ئەمڕۆش گیانلەدەستدانی ٦٥١ کەسی دیکە راگەیەندرا.
ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا لە ئیتاڵیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥ هەزار و ٤٧٦ کەس بەرزبووەوە.
تاکو ئێستا نزیکەی ٥٥ هەزار کەس لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون.