لیوای ئەركانی جەنگی سوپای میسر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
  2020-03-23       512       

بە راگەیەندراوێك، سوپای میسر گیانلەدەستدانی خالید شلتۆت، لیوای ئەركانی جەنگی سوپای میسر-یان بڵاوكردەوە، ئەوەش دوای توشبونی ئەو لیوایە دێت بە پەتای كۆڤید-19.

ئاوێنه‌: پێگەی هەواڵیی “بوابە الاهرام”ی میسڕ  رایگەیاند، بە نوسراوێكی فەرمی سوپای میسر گیانلەدەستدانی خالید شلتۆت، لیوای ئەركانی جەنگی ئەو سوپایەی پشتڕاستكردوەتەوە، ئەوەش دوای توشبونی دێت بە پەتای كۆڤید-19.

هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەماوەی رابردودا ئەو لیوایەی سوپای میسر بەشداریكردوە لە رێكارەكانی روبەڕبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەوهۆیەوە بوەتە هەڵگری ڤایرۆسەكە و سەرەنجام ئەمشەو یەكشەممە گیانیلەدەستدا.

دوایین ئامارە فەرمییەكانی تەندروستی میسر ئاماژە بەوەدەكەن، تا ئێستا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 294 توشبوە و 10 توشبوی ئەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە، لە بەرامبەریشدا 42 توشبو پەتاكەیان پەڕاندوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەكانیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×