له‌ ئيتاليا تا ئێستا پێنج هەزار و ٤٧٦ كەس بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانی لەدەستداوە
  2020-03-23       489       
لە ئيتاليا، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٦٥١ كەسى ديكە بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)گيانيان لە دەستداوە.

ئاوێنه‌: لە ئیتالیا ٦٥١ کەسی دیکەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە و گەیشتە پێنج هەزار ٤٧٦ كەس.

بەڕێوەبەرى بەرگريى شارستانى ئيتاليا، ئەنجيلۆ بۆرێللى لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەيدا لە رۆماى پايتەخت، دوایين ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بڵاوكردەوە.

بۆرێللى رايگەياند، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەيشتووەتە ٤٦ هەزار و ٦٣٨ كەس و بەوانەى كە گيانيان لەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە ٥٩ هەزار و ١٣٨ كەسن.

سەبارەت بەوانە كە چاكبوونەوەتەوە بۆرێللى، ئاماژەى بەوەكرد كە دوێنى شەش هەزار و ٧٢ کەس چاكبوونەتەوە ئەمڕۆش ٩٥٢ كەسى ديكە، كۆى گشتى حەوت هەزار 24 كەس لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.

بۆرێللى، راشيگەياند، ژمارەى گيانلەدەستدان بە بەراورد بە دوێنێ ٦٥١ كەس زياديكردووە و كۆى گشتى پێنج هەزار و ٤٧٦ كەس گيانيان لەدەستداوە.

سەبارەت بە ژمارەى گيانلەدەستدان لەمڕۆ كە ١٤٢ حاڵەت لە چاو دوێنێ كەمترە كە بەرزترين ژمارەى گيان لەدەستدان تۆماركرابوو، بۆرێللى گوتى: “ئومێدەوارين ئامارەكانى ئەمڕۆ دەستپێكێك بێت بۆ داكشان.”

ئەنجيلۆ بۆرێللى، ئەوەشى راگەياند كە ١٢ كارمەندى بەڕێوەبەڕايەتى بەرگريى شارستانى رۆما، تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونە و گوتيشى “ئەو كەسانە تەندروستييان باشە و لە ماڵەوە بەردەوامن لەسەر كارەكانيان.”

سەبارەت بە پشكنينى خۆى، بۆرێللى رايگەياند كە بە نەرێنى دەرچووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×