دەست بە دابەشكردنی موچەی بێ پاشەكەوت دەكرێت
  2019-03-09       1232       

بڕیارە لەسبەی یەكشەممەوە بە دابەشكردنی موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو بەبێ پاشەكەوت بكرێت.

ئاوێنە: دابەشكردنی موچە بەبێ پاشەكەوت دوای ئەوە دێت كە دوێنێ هەینی ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبونەوەی خۆیدا بڕیاری لابردنی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی دا كە لە ساڵی 2016ەوە جێبەجێ دەكرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم بەمیدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند"سبەی 10ی ئاداری 2019، موچەی مانگی 12ی ساڵی 2018ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ پاشەكەوت دابەشدەكرێت، ئەو لیستەی ناردویانە بە پاشەكەت و بێ پاشەكەوت وردبینیان تێدا كردوە."

وتیشی"گەنجینەكان سەرقاڵی وردبینین بۆ لیستی موچەی وەزارەتەكانی ترو هەر وەزارەتێكیش لیستەكان ئامادە بكات و لەگەنجینەكان وردبینی تێدا بكرێت ئەوا موچەی بێ پاشەكەوتیان پێدەدرێت."

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند"وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە كە رۆژانی پشو گەنجینەو بانك و یەكە ژمێرییەكان دەوامی ئاسایی بكەن بۆ ئەوەی تا جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان بێ پاشەكەوت دابەشبكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×