پزیشكانی ئێران بۆ روحانی: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌
  2020-03-23       555       

پزیشكانی ئێران ھۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان دەدەن و داواش لە روحانی دەكەن قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەنێت. 

ئاوێنه‌: ژمارەیەك لە پزیشكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی لە نامەیەكدا داوا لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن، قەدەغەی ھاتووچۆ لەناو شار و دەرەوەی شارەكان رابگەیەنێت. 

ھاوكات ھۆشداریش دەدەن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران. 

لە نامەكەیاندا داوا لە سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن بۆ كۆنترۆڵی مەترسییەكانی كۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتییانی ئێرانی لە ھەفتەكانی داھاتوودا ھاتووچۆی نێوان شارەكان و ناو شارەكانیش قەدەغە بكات. 

تا ئێستا لە ئێران بەھۆی كۆرۆناوە 1685 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 21 ھەزار و 638 كەس.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×