2020-03-23   554     
له شاری قوم باکووری ئێران، ٤٠ پزیشك و ١٣٠ په‌رستار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، له‌وانه‌یش ١٥٢یان چاره‌سه‌ریان ته‌واوكردووه.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران ''ئیرنا'' بڵاویکردەوە، زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی قوم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ''له شاری قوم ١٧٠ كارمه‌ندی کەرتی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ٢٥ له پزیشكه‌كان چاكبوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری ١٥ی دیكه‌ی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه جیاوازه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه و پزیشكێكیان له یه‌كه‌ی چاودێری چڕە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له كۆی ١٣٠ په‌رستاری تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه ١٢٧یان چاكبوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ركردنی سیانه‌كه‌ی دیكه‌شیان درێژه‌ی هه‌یه.
لە ئێران یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا لە ۱۹ی شوباتدا لە پارێزگای قوم تۆماركرا، دواتر بە هەموو شار و ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٨١٢ كه‌س كه ١٠یان پزیشك و پێنجیان په‌رستار بوون و ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٣ هه‌زار و ٤٩ كه‌س.