ئەڵمانیا: مێركڵ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە
  2020-03-23       501       

وتەبێژی راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی پكشنینەكان دەركەوتوە ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە.

ئاوێنە: وتەبێژی راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجامی ئەو پشكنینەی ئەمڕۆ بۆ مێركل كراوە، نەرێنییە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە راوێژكاری ئەڵمانیا لەچەند رۆژی داهاتودا پشكنینی دیكەی بۆ دەكرێت بۆ دڵنیابون لە ئەنجامی پكشنینەكەی ئەمڕۆ.

پێشتر وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، پكشنینی كۆرۆنا بۆ مێركڵ ئەنجامدراوەو دۆخی تەندروستی باشە.

پێشتر حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندبو: مێركڵ لەماڵەكەیدا كەرەنتین كراوە، دوای ئەوەی زانراوە تێكەڵی پزیشكێكی كردوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×