"عێراق بانكەكانی بۆ دابەشكردنی موچە راسپاردوە"
  2020-03-23       1167       

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: حكومەتی عێراق سەرباری خۆپارێزی لە كۆرۆنا بانكەكانی بۆ دابەشكردنی موچە راسپاردوە.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: عێراق سەرباری خۆپارێزی لە کۆرۆنا بانکەکانی بۆدابەشکردنی موچە راسپاردوەو وەک پێشتر وتمان نەوت لە دەوری ۳٠ دۆلارو خوارتریش بێت موچە لە عێراقدا(بەپشکی هەرێمی كوردستانیشەوە) کێشەی نابێت و لە کاتی خۆیدا ئەدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"دەبێت حکومەتی هەرێمی كوردستانیش لەپاڵ خۆپارێزی لە کۆرۆنا رێکاری دابەشکردنی موچە بدۆزێتەوە و دواینەخات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×