لە تورکیا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە
  2020-03-24       568       
وەزيرى تەندروستى توركيا گيانلەدەستدانى حەوت تووشبووى ديكەى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا راگەياند

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، گيانلەدەستدانى حەوت كەسى ديكەى بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ راگەياند.

كۆجا، لە رێگەى ئەژمارى تايبەتى خۆى لە توێتەرەوە دوايين ئامارەكانى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوكردەوە.

لە توێتەكەى كۆجادا هاتووە:
“لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ئەنجامى سێ هەزار و ٦٧٢ پشكنين دەرچوو. ٢٩٣ حاڵەتى تووشبوونى نوێ تۆماركراوە. سەرەڕاى هەوڵەكانمان بە داخەوە حەوت نەخۆشمان گيانيان لەدەستدا. ئاگادارييەكمان بۆ گەنجەكانمان هەيە، ئێوە لەدەرەوەى پەتاكەدا نين. ژيانتان هێواش بكەنەوە. مەچنە شوێنە مەترسيدارەكان. مەترسييەكان بۆ ماڵەكانتان مەگوازنەوە. لە ماڵ بمێننەوە. ژيان لە ماڵ جێى دەبێتەوە”.

لە پاش ئامارى ٢٤ كاتژێرى رابردوو، ژمارەى تووشبوون لە توركيا گەيشتە هەزار و ٥٢٩ و گيان لەدەستدانيش بۆ ٣٧ كەس بەرزبووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×