2020-03-24   413     
به‌رێوبه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریدا له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهانداو ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئاوێنە: بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا ٦٧ رۆژی تێپه‌ڕاندو ژماره‌ی تووشبووانیش ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند كه ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووڵاتانی جیهان حاڵه‌تی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نن.
به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی جیهانی تیدروس أدناهوم غیبریسوس له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان جیانی إنفانتینو، له‌په‌راوێژی كه‌مپینه‌كانیان بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ داوای له‌هاوڵاتیانی جیهان كرد له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و دوربكه‌ونه‌وه له قه‌ره‌باڵه‌غی به‌ڵام هاوكاتیش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه رێ و شوێنه به‌رگرییه‌كان جیهان ناگه‌یه‌نێته سه‌ر كه‌وتن.
ناوبراو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵی رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرسه رونیكرده‌وه كه له‌یاری تۆپی پێدا ته‌نها به‌رگریكردن ناتگه‌یه‌نێت به سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكو هێرشیش پێویسته.