بەهۆی کۆرۆناوە کەسێکی نزیکی رابەری باڵای ئێران گیانی لەدەستدا
  2020-03-24       317       
راگەیەندرا كە عیززەت خامۆشی دایكی هاوسەری كوڕی عەلی خامنەیی, رابەری باڵای ئێران بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو، عیززەت خامۆشی دایكی هاوسەری مەیسەم خامنەیی كوڕی رابەری باڵای ئێران كە لە نەخۆشانەی تاران چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەیشكردووە كە دوێنێ‌ دووشەممە، تەرمی عیززەت خامۆشی بەخاك سپێردراوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا هەزار و ٨١٢ كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە ٢٣ هەزار و ٤٩ كەس.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×