2020-03-24   362     
ماڵپه‌ڕی ''Worldometer'' به پشتبه‌ستن به زانیاری نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته ١٦ هه‌زار و ٥٥٨ كه‌س.
ئاوێنه: به‌پێی داتاكان، ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترین كه‌س تیایدا به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه ئیتاڵیایه كه شه‌ش هه‌زار و ٧٧ كه‌سه. دوای ئیتاڵیاش، چین دێت كه تێكڕا سێ هه‌زار و ٢٧٧ كه‌س له ناوخۆی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سێیه‌م وڵات له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كه‌س تیایدا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئیسپانیایه كه تا ئێستا دوو هه‌زار و ٣١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چواره‌م وڵات له ریزبه‌نده‌كه‌دا، ئێران-ه كه تا ئێستا، هه‌زار و ٨١٢ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.