له‌ ئێران منداڵێكی شەش ساڵان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
  2020-03-24       591       

منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای خوراسانی باكوور باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گیانی لەدەستدا.
 
ئاوێنه‌: زانكۆی خوراسانی باکوور بۆ زانستە پزیشكییەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا ئێستا ١٨٩ كەس لەو پارێزگایە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە ٩٩یان چاكبوونەتەوە، هەروەها ١٩ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانە.

بچووكترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان منداڵێكی سێ ساڵان بوو كە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست دا.

ئێران لە رووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئیتاڵیا و چین لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت، بەو پێیەی کە تا ئێستا هەزار و ٨١٢ كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە ٢٣هەزار و ٤٩كەس كە تا ئێستا هەشت هەزار و ٣٧٦یان چاكبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×