2020-03-24   1123     
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه وۆهان سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو دوو رۆژه له چه‌ند كه‌رتێكی تر له چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و 78ی كه‌یسی نوێ له كه‌رتی هێبی، رۆژی 23ی ئازار تۆماركراوه.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌موو ئومێدێكی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له چین هه‌ڵچنیبوو. ئه‌ویش دوای 5 رۆژ له تۆمارنه‌كردنی هیچ كه‌یسێك له شاری وۆهان كه‌چی له‌ناكاو له له كه‌رتی هێبی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژی 22ی ئازار-ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه 35 كه‌یش تۆماركراوه و رۆژی 23ی ئازاریش بووه‌ته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده (78) كه‌یس و7 كه‌سیش مردوون.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی ڤایرۆسه‌كه له چین دوو هێنده‌ی رۆژانی رابردوو تووشبوون زیادی كردووه له‌كاتێكدا هێشتا هیچ جوله‌یه‌كی هاتووچۆ له شاره‌كانی چین ئاسایی نه‌بۆته‌وه ته‌نیا ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رووی یه‌كدا كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ی‌و ئێس نیوز، لیژنه‌ی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه كه پایته‌ختی چین كه په‌كین-ه زیرترین تووشبووی تۆماركردووه كه 31 حاڵه‌ته و كه‌رتی گواندۆنگ 14 كه‌یس و سه‌نته‌ری شه‌نگهای دارایی 9 خاڵه‌ت. تێكراش له‌سه‌تاسه‌ری چین به كه‌رتی هێبی-یه‌وه گه‌یشتۆته 427 له نێوان 22-23 مانگ.
كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌ردێكی كوشنده سه‌رتاپای جیهانی گرتۆته‌وه كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت. تا رۆژی 24ی ئازار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون گه‌یشتۆته 384 هه‌زار و 146 كه‌س و ئه‌وانه‌شی مردوون به نه‌خۆشییه‌كه گه‌یشتۆته 16 هه‌زار و 575 كه‌س و 105 هه‌زار و 243 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.