2020-03-24   1365     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی چوار بڕیاره‌وه، مانگانه 150 ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "چوار دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی هه‌یه، له‌ئێستاو ڕابردوشدا، زۆرترین ڕه‌خنه‌مان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوه، رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ش حكومه‌تی ھه‌رێم بڕیاریدا به پێداچونه‌وه به ھه‌ر چوار بواره‌كه‌دا، به‌وه‌ش 150 ملۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی".
ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كه‌م خاڵی سه‌ره‌كی، كۆمپانیاكانی نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكه وه‌ك پێویست باجیانان لێوه‌رنه‌گیراوه، بڕیاردراوه به پێداچونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی باج له كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و غاز و ئه‌و كۆمپانیا ناوخۆییانه‌ی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت هه‌یه، كۆمپانیاكانی ئاسایشی بواری نه‌وت و كۆمپانیاكانی بواری ئه‌نترنێت و گونده‌كانی نیشته‌جێبون.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، "چه‌ندین كۆمپانیا له خاڵه سنوریه‌كان به ناوی جیاوازه‌وه سه‌رقاڵی پاره وه‌رگرتن، داهاتی مانگانه‌یان تێكڕا، له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌كان نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاره، به‌هه‌مانشێوه بڕیاردراوه، پێداچونه‌وه به گرێبه‌ستی كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باسی له‌خاڵی دۆسیه‌ی سێیه‌م كردوه‌و باسی له‌وه‌كردوه، پێشتر مانگانه هه‌زاران به‌خشینی گومرگی هه‌بوه، بڕیاردرا به پێداچونه‌وه به لێخۆشبونی گومرگی، خاڵی چواره‌میش په‌یوه‌سته به‌قه‌باره‌ی قاچاخچیه‌كانه‌وه كه 25 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه، بڕیاردراوه، به ڕێگریكردن له قاچاخی له سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌كان.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌پرسێت، ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێده‌كرێن؟ و ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیارانه وه‌ك خۆی و به‌بێ چاوپۆشی له‌كه‌س جێبه‌جێبو ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین چاكسازی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌ركی ئێمه قسه‌و ھه‌ڵوێسته".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگه‌یاندوه، پێشنیازێكی دیكه‌مان كردوه، به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری كێڵگه نه‌وتیه‌كان له كۆمپانیاكانی سكویریتی و دروستكردنی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری بۆ كێڵگه نه‌وتیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش مانگانه لانیكه‌م 50 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.