سێ حاڵەتی نوێی‌ گیانلەدەستدان‌ بەکۆرۆنا له‌عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا
  2020-03-24       537       
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق لەراگەیاندراوێکدا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان‌و ٣٥ حاڵەتی‌ نوێی‌ توشبونی‌ بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنای‌ له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەپاریِزگاكانی‌ كه‌ربه‌لاو نه‌ینه‌وا تۆمارکراوە.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ ٣٥ حاڵەتی‌ نوێی‌ توشبون بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنا لەپاریِزگاكانی‌ بەغدا، بەسڕە، نەینەوا، کەربەلا، دیالەو نەجەف تۆمارکراون. هاوكات چوار توشبو لەنەخۆشییەکە چاکبونەتەوەو نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×