دوو ئەمریکی دەیانەوێت کۆرۆنا لە لەناوچون بپارێزن!
  2020-03-24       2496       
دو ئەمریکییه‌ ژینگەپارێزه‌كه‌
ئا: سه‌رده‌شت عه‌زیز

دوو ئەمریکی ژینگەپارێزی مەسیحی، لەپێناو رزگاردنی ژیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکانیان جێهێشتوەو هەوڵەکانی خۆیان بەتەواوی بەگەڕخستوە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە لە لەناوچون بپارێزن و دەڵێن کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لەدژی ئەو ڤایرۆسە جینۆسایدەو مرۆڤ مافی کوشتنی ئەو ڤایرۆسەی نیە، پێشیانوایە کۆرۆناش وەک سەرجەم دروستکراوەکانی دیکە دروستکراوی خوایەو مافی ژیانی هەیە.

کیلی داوسۆن یەکێک لەو دوکەسەیەو لەچاوپێکەوتنەکدا لەڕێگەی ڤیدیۆوە دەڵێت بۆ ئەوەی توشی نەخۆشیەکە ببین لەماوەی ٣ هەفتەدا گەشتمان بۆ ٤ وڵاتی توشبوی بەنەخۆشیەکە کردوە، دەشڵێت یەکەمجار چوین بۆ شاری وهانی چین‌و سەردانی نەخۆشخانەمان کرد بۆ ئەوەی نەخۆشەکان ببینین، بەڵام بەهۆی رێوشوێنە تەندروستیەکان نەماتونی بیان بینین، دواتر گەڕاین بۆ وڵاتێکی دیکە کە ڕێوشوێنەکان تێیدا توند نەبن، بۆیە ئیتاڵیا بۆ ئێمە زۆر نمونەیی بوو، سەردانمان کردو توانیمان زۆر بەوردی زمان بهێنین(لێسانەوە) بەدەسکی دەرگای مۆزەخانەو کڵێسەکان و کەس ڕێگری لێنەکردنین و دواتر یەکسەر نەخۆش کەوتین.

داوسۆن دەڵێت دواتر لەڕێگەی ئیسپانیاو مەکسیکەوە گەڕاینەوە بۆ ئەمەریکاو لەوێ پشکنینمان کردوە، بەهیوای ئەوەین ئەو نیشانانەی هەمانە تەنها هەڵامەت و نەخۆشی دیکە نەبێت و توشی نەخۆشیەکە بوبێتین بۆ ئەوەی بتوانین ڤایرۆسەکە لەناوچون بپارێزین.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ئالیکس ئیزار، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزاری ئەمریکا رایگەیاند، ئەو دوکەسە پشکنینیان بۆ کراوە ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەکە بن ئەوا دەخرێنە کەرەنتینەوە، لەئەگەری هاوکاری نەکردنی لایەنی پەیوەندیداریشدا دەتوانرێت دەسگیر بکرێن بەتۆمەتی شکاندنی سەلامەتی هاوڵاتیان.

سەرچاوە:worldnewsdailyreport
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×