جه‌بار یاوه‌ر،
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێی وایە ئه‌گه‌ر به‌توندی رێنماییەكانی
بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ نەكرێن به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه
"لاسارن"، ئەوا كۆرۆنا وه‌ك داعشه‌و ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵك. جەختیش دەكاتەوە كە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
ئامادەن ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش هه‌مان ڕۆڵ ببینین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
كۆرۆنا.
ئاوێنە: جەبار
یاوەر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی
دەنگی ئەمریكا، رایگه‌یاند: له‌دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤارۆ‌سی كۆرۆنادا وه‌ك وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه چه‌ندین ڕۆڵیان گێڕاوه له‌وانه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام
ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوكردۆتەوەو داموده‌زگاكانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت
ده‌زگای تەندروستی پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی
پێوانه‌ییدا دروستكردوە كه نه‌خۆشخانه‌ی( ئاسا)یەو ئێستا له‌كاردایه‌و هەروەها تیمه‌كانی
ته‌ندروستی پێشمه‌رگه هه‌ستاون به‌ڕشاندنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه و هه‌مو شاره‌كان
هاوكات له‌گه‌ڵ تیمه ته‌ندروستیه‌كاندا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی
ناوخۆ و ئاسایش، جگه‌له‌وه‌ی پاراستنی هێڵه‌كانی به‌رگری كوردستانیان لەئەستۆیە.
جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌وه‌شی وت"هه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌م وه‌ك هێزه‌كانی حه‌فتا كه
پێشتر ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه تا هاوكای پارێزگار و لیژنه ئه‌منیه‌كان
بین بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناو شاره‌كان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگار و
داموده‌زگای پارێزگاكانه‌وه داوامان لێنه‌كراوه كه هێزی پێشمه‌رگه له ناو
شاره‌كان به‌شدار بێت هه‌ركاتێك ئه‌وان پێویستیان بو و داوایان لێ كردین هێزه‌كانمان
ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له‌ناو شاره‌كاندا."
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه دوپاتیكرده‌وه"وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینین
بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌ین هه‌مان ڕۆڵ ببینین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایره‌سی
كۆرۆنا و پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كان له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان."
جه‌بار یاوه‌ر وتیشی"من
پێم باشه وا داواده‌كه‌م هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش ئه‌گه‌ر پێویستی
كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی خۆیان به‌كاربهێنن تاخه‌ڵك په‌یوه‌ست
بكه‌ن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی بۆ ڕێگریكردن له هاتوچۆ
چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌توندی ئه‌و ڕێنماییانه جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی كه لاسارن، بێگومان كۆرۆنا وه‌ك داعشه ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره
له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك."
هەورەها
پێشیوایە"هێز به‌كارهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه نه‌ك سه‌ركوتكردن
و توندوتیژی به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ین نه‌هێڵین خه‌ڵك هاتوچۆ بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی
دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ش ڕێوشوێن هه‌یه ئه‌ویش دانانی بازگه یا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێل تا ئه‌م دۆخه ده‌ڕوات یاخود سزای دارایی كه ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت."