ئاماری رەسمی: ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئێران دو هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-03-25       499       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، بە گیانلەدەستدانی 143 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە دو هەزار 77 كەس و هەروەها ژمارەی توشبوانیش بۆ 27 هەزار و 17 كەس بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، رایگەیاند: لە نێوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دو هەزارو شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 27 هەزارو 17 كەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، بە گیانلەدەستدانی 143 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی گیانلەدەستداوان بە ڤایرۆسە لەسەرتاسەری ئێران گەیشتۆتە 20 هەزار و 77 كەس.

هەروەها ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا نۆ هەزارو 625 توشبوی كۆرۆنا بەتەواوەتی چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×