28 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لە حكومەت دەكەن چیتر دابەشكردنی موچە دوانەخات
  2020-03-25       2255       

28 پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنە جیاجیاكان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچە دوانەخات و پێش كۆتایی ئەم مانگە موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو دابەش بكات.

ئاوێنە: ئەو 28 پەرلەمانتارە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیان كردوە، رایانگەیاندوە"وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا/ كۆڤید19"دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە."

28 پەرلەمانتارەكە وتوشیانە" داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا."

دەقی پەیامەكە...

بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران

بابەت/ دابەشكردنی موچە

ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا/ كۆڤید19"دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە، بۆیە داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی "كۆرۆنا"دا.

لەگەڵ رێزدا..

ئیمزاكان:

1- مەم بورهان قانع.
2- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
3- گۆران عومەر عەلی.
4- روپاك ئەحمەد رەحمان.
5- د. محێدین حەسەن یوسف.
6-دیاری ئەنوەر.
7- د. هەورامان گەچێنەیی.
8- زكری ئەحمەد ئیسماعیل (زێباری).
9- هەلز ئەحمەد محەمەد.
10- رۆژان محەمەد كەریم (شەهید حەمەڕەش).
11- كاروان گەزنەیی.
12- لوقمان وەردی.
13- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
14- سیروان بابان.
15- ئازاد ئیكرام بەهرام.
16- شەمۆڵ ئاشتی صابر.
17- شێركۆ جەودەت مستەفا.
18- هێرش حەسەن حەمەد.
19- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌.
20- سەلمە فاتیح.
21- ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
22- رۆمیۆ هەكاری.
23- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
24- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
25- هاوڕێ‌ مەلا ستار.
26- شیرین یونس عەبدوڵلا.
27- یاسین خدر تەها.
28- راهی رەهبەر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×