2020-03-25   614     
له به‌یانی ژماره‌٢٢ی ئه‌مڕۆیدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایش و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن بڕیارماندا:
یه‌كه‌م: ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به هێزه‌كانیان ناكرێت، كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه تا به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م: دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه له ئه‌ركدا بوون به مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.