2020-03-25   557     
سوپای پاسدارانی ئێران له سێ هه‌زار خاڵ له سه‌رتاسه‌ری ئەو وڵاته، ده‌ستی به مانۆڕی به‌رگریی بایۆلۆجی کرد و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنه: ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی سوپای پاسداران، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتمانیی دژبه كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌ستی به مانۆڕی به‌رگریی بایۆلۆجی کرد كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌و مانۆڕه‌دا كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سه‌ربه هێزه‌كانی وشكانیی له سێ هه‌زار شوێن له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میلیشیا خۆبه‌خشه‌كان (به‌سیج) به‌شدارن و له‌میانی مانۆڕه‌كه‌دا، له تارانی پایته‌خت له ١٠٠ شوێندا كاری رشاندن ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له‌و مانۆڕه‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناکانی به‌رگریی بایۆلۆجی وڵات ده‌كرێت، ئامانج ئه‌وه‌یه به رشاندنی شوێنه كراوه‌كان وره‌ی خه‌ڵك باشتر بكرێت.