شارۆچکەی تازەخورماتو کەرەنتین دەکرێت
  2020-03-25       536       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩، شارۆچکەی تازەخورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەخاتە ژێر کەرەنتینەوە.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە تازرەخورماتوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ تەواوی شارۆچکەکە خرایە ژێر چاودێری پزیشکی.

دوێنێ شەو ئافرەتێک کە بەهۆی نارەحەتبوونی لەڕووی تەندروستییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کەرکوکی کردبوو، گیانی لەدەست دا و تیمەکانی تەندروستی دەستبەجێ روویان کردە ماڵی ئەو ئافرەتە بۆ ئەوەی خانەوادەکەی بخەنە کەرەنتینەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×