قایمقامییەتی هەولێر داواکارییەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
  2020-03-25       155       

قایمقامییەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، داواکارن لە هاوڵاتیان بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی هاتوچۆ سەردانیان نەکەن، چونکە لە ئێستادا مۆڵەت بە هەمو شێوەیەک راگیراوە.

قایمقامییەتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "داواکارین بەھیچ شێوەیەک سەردانی دیوانی قایمقامییەتمان نەکەن بۆ مەستی داواکاری رێگاپێدان بۆھاتوچۆکردن لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگەپێدانەکان راگیراون".

ئەوەش هاتوە،  تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتوچۆبکەن کە لە رێنماییەکانی (ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لەرێکەوتی (25-3-2020) رێگەپێدراون و پێویستییان بەھیچ رێگەپێدانێکی تر نیە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×