2020-03-25   457     
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایگەیاند، ٢٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ١٣٦ تووشبوویش لەژێر چاودێریی چڕدان.
ئاوێنه: فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی و زیا سه‌لچووك، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی تورکیا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەکەیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد، وەزیری تەندروستی رایگەیاند “كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا هه‌زار و ٨٧٢ کەسە، ١٣٦ كه‌سیان له‌ژێر چاودێریی چڕدان و ٢٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه”.
وەزيرى تەندروستیى توركيا وتیشی، “ڤايرۆسەكە جياوازى لەنێوان گەنج و بەتەمەن ناكات. تووشبوویەکی تەمەن 65 ساڵ كە لەژێر چاودێریى چڕدا بوو دوێنێ لە نەخۆشخانە دەرچوو، نەخۆشێكى دیكەى تەمەن 60 ساڵ ئەمڕۆ نەخۆشخانەى جێهێشت”.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه له چینه‌وه براونەتە تورکیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگه‌یاند “ده‌ستكراوه به پێدانی ئه‌و چارەسەره بۆ ١٣٦ نەخۆش كه لەژێر چاودێریى چڕدان. ده‌ستده‌كه‌ین به دروستکردنی هه‌مان جۆر ده‌رمان”.
بە وتەی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، تاوه‌كو ئێستا ئەو وڵاتە هیچ كێشه‌یه‌كیان له ژماره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نییه، به‌ڵام ده‌ستیان كردووه به دروستکردنی ئامێره‌كه و به‌منزیكانه ژماره‌یه‌كی زۆر دروستدەکەن و به‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شیان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگه‌یاند “پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن تاوەکو ٣٠ی نیسان بەردەوامدەبێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی خوێندن لە رێگەی ئۆنلاین. هه‌روه‌ها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی دوا قۆناخی ئاماده‌یی، كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ین”.