"لیستی بریندارانی چەكی كیمیاوی شێوێنراوە"
  2019-03-09       187       

لەرونكردنەوەیەكیدا كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاشكرایدەكات لیستی بریندارانی چەكی كیمیاوی شێوێنراوە، هۆشداریش دەدات بەوەی لەدژی هەر كەس‌و لایەنێك دەوەستنەوە كە دۆسییەی بریندارانی چەكی كیمیاوی بشێوێنێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رونكردنەوەیەكی لەسەر شێواندنی لیستی ناوی بریندارانی چەكی كیمیاوی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " کەسانێک کە ئەرکی وەزیفیی خۆیان جێبەجێدەکەن کەوتونەتە وێزەی ئەوان و کۆمەڵەکەمان و شێواندنی لیستی بریندارانی کیمیایی، هەرکەسێک لای ئەوان ساغبوبێتەوە کە برینداری کیمیایی نییە، ئەو کەسانە دەرگای بۆ دەکەنەوە و ناوی دەخزێننە نێو لیستی بریندارانی کیمیاییەوە".


پێشی وایە شێواندنی لیستی ناوی برینداران سوكایەتیكردنە بە وارس‌و كەسوكاری پێنج هەزار شەهیدی كیمیاوی، دەشڵێت "بەتوندی لەئاست هەركەس‌و لایەنێك دەوستینەوە كە دۆسیەی كیمیا باران بشێوێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×