سەربازێکی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە
  2020-03-26       397       

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سەربازێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە کە ئەندامی هێزی دەریاییە.
 
ئاوێنه‌: لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) ئاماژەی بەوە کرد کە سەربازێکی ئەمریکی لە هێزی پیادەی دەریایی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و رووداوەکەش لە بەرواری ٢٤ی ئەم مانگە تۆمارکراوە.

هاوکات بەرپرسێک لە پێنتاگۆن رایگەیاند کۆتا جار ئەفسەرێک لە ١٣ ئادار گومانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا-ی لەسەربوو و لە بەرواری ١٥ی ئادارەوە کەرەنتین کراوە.

شایەنی باسە بەرپرسەکە رایگەیاندووە کە سەربازەکە پلەی ئەفسەرە و لە نووسینگەی هێڵکاری و سیاسەت و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پیاەی دەریایی ئەرکدارە و یەکەم ئەفسەرە پشکنینەکانی پۆزەتیف دەربچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×