وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٤٨ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆڕۆنا بڵاوکردەوە
  2020-03-26       846       
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ٤٨ کاتژميری رابردوو و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا هەزار و ٧٢٦ کەس لە کەرەنتینە ماون. 
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستووەتە سەر ئاماری ٤٨ کاتژميری رابردوو لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و رایەگیاندووەن، “ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٠٥٠) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٩) لە هەولێر، (٣٠٨) لە سلێمانی، (٥٢٤) لە دهۆك، (٣٥) لە هەلەبجە، (١٢) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٣٢٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ٤٨ کاتژمێری کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٧٩) هاوڵاتی.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەی پشکنینەکان راگەیەندراوە و تێیدا هاتووە، “لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٩) پشکنین کراوە، (٦٤٨) لە شاری هەولێر، (١٩٨) لە شاری سلێمانی، (٨٣) لە شاری دهۆك”.

دەرئەنجامەکانی ١٨ توشبووی نوێ تۆمار کراوە و بەو شێوەیەیە:

پارێزگای هەولێر (١١) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (٤) ئافرەت و (٥) پیاو و (٢) منداڵ.
پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ ، کە (٣) ئافرەت و (٢) پیاو و (٢) منداڵ.
 
لە بەشی کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان”.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٨)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٠٥٠) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٩) لە هەولێر، (٣٠٨) لە سلێمانی، (٥٢٤) لە دهۆك، (٣٥) لە هەلەبجە، (١٢) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٣٢٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ٤٨ کاتژمێری کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٧٩) هاوڵاتی.
لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٩) پشکنین کراوە، (٦٤٨) لە شاری هەولێر، (١٩٨) لە شاری سلێمانی، (٨٣) لە شاری دهۆك.
دەرەنجام (١٨) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (١١) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (٤) ئافرەت و (٥) پیاو و (٢) منداڵ.
پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ ، کە (٣) ئافرەت و (٢) پیاو و (٢) منداڵ.

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×