وەزیری تەندروستی: ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندا نییە
  2020-03-26       899       

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا لە هەڵکشاندا نییە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتیان بپارێزین''.

ئاوێنه‌: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە کۆنگرەیەکی رۆژناموەنای ئەنجامدا.

هاوکات وەزیری وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ''لە کاتی ئێستادا توشبوون بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها بە هاتنی گەشتیاران نییە و پزیشکان و تیمە تەندروستییەکان تەنها چاودێری گەشتیاران ناکەن بەڵکو هەرکسێک نیشانەیەکی هەبێت لە کۆئەندامی هەناسەدان دوای ئەوەی کە پشکنینی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت کە ئایا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە یاخود نا''.

شایەنی باسە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئیستادا لە هەرێم ریژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندا نییە و لە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی کۆرۆناداین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×