شەقامی 100 مەتری هەولێر قیرتاو دەكرێتەوە
  2019-03-09       1219       

شەقامی 100 مەتری هەولێر قیرتاو دەكرێتەوە، لەمبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێی شارەكە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگەی دیكە بۆ هاتوچۆكردنیان بەكار بهێنن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" لەسەر قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر هۆشداری دەدرێتە شۆفێران بەوەی تا كاری قیرتاوكردنەكە كۆتایی دێت رێگەی دیكە بۆ هاتوچۆكردن بەكار بهێنن.


دەشڵێت "ئاگاداری شوفێرەكان دەکەینەوە، بەیانی رێکەوتی 10-3-2019 هەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری لە رێگای کۆیە تا رێگای شەقڵاوە دەستپێدەکات، بۆ کەمکردنەوەی جەنجالی هاتوچۆ، تا دەتوانن رێگای تر بەکاربهێنن و لە و شەقامە دوربکەونەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×