2020-03-26   372     
جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، له‌میانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گه‌شتكردن و ده‌رچوونیان له سەرجەم پارێزگاكان قه‌ده‌غه كردووه.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانيکی رۆژنامەوانیدا حوسێن زولفەقار، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران له تاران به میدیاكارانی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته گه‌شت ده‌بێت راستەوخۆ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و كۆتایی به گه‌شته‌كانیان بهێنن و گوتی: “له‌و میانه‌یه‌دا ته‌نها رێگه به‌و هاووڵاتییانه ده‌ردرێت كه له پارێزگاكان ده‌ربچن كه ماڵیان له پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ئێرانه، بەمەبەستی گەڕانەوە”.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وانه‌ی رێنماییه‌كه پێشێل ده‌كه‌ن مانگێك ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ده‌گیرێت و به ٥٠٠ هه‌زار تومه‌ن سزا ده‌درێن.