حكومه‌تی عیراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌
  2020-03-26       15213       
حكومه‌تی عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 11ی نیسانی مانگی داهاتوو درێژبكرێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاردراوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو خۆپارێزی هاووڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 11ی نیسانی مانگی داهاتوو درێژبكرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا سبه‌ینێ هه‌ینی مۆڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئێستا كۆتایی دیت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌وامی زانكۆكان و فه‌رمانگه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×